English | عربي

وەزارەتی ناوخۆ راژەی نەوزاد هادی گواستەوە بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان


وەزارەتی ناوخۆ راژەی نەوزاد هادی گواستەوە بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان

2019/09/11 | 14:20

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-وەزارەتى ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمانێک راژەی نەوزاد هادی، پارێزگاری پێشوی هەولێری گواستەوە بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان.لە نوسراوێکدا کە وێنەیەکی دەست خەندان کەوتوە و واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆی هەرێمی کوردستانی لەسەرە راژەی نەوزاد هادی، پارێزگاری پێشوی هەولێری گواستراوەتەوە بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان.ئاماژە بەوەکراوە، "پاڵپشت بە فەرمانى هەرێمى ژمارە 59ى ساڵى 2019 لە 10/9/2019، راژەى نەوزاد هادى، پارێزگارى پێشوى هەولێر لەسەر میلاکى وەزارەتى ناوخۆوە گوازراوەتەوە بۆ سەر میلاکى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان".دوێنێ سێشەممە، دوای زیاتر لە 15 ساڵ  نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هەولێر ماڵئاوایی له‌ به‌رپرسانی یه‌كه‌ ئیداریه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر كرد، ناوبراو وەکو راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستبەکاردەبێت.نەوزاد ھادی لە دایکبوی 1963 یە لە شاری ھەولێر، لەساڵی 2004 ەوە پارێزگاری ھەولێر بوە تاوەکو دوێنێ دەستی لەکارکێشایەوە، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری کارەبا وەرگرتوە لە زانکۆی سەلاحەدین.گۆڕانکاری لە پۆستی پارێزگاری هەولێر لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانکاریەکاندا کە پارتی دیموکراتی کوردستان دوای پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەت دەستیپێکردوە، لە پۆستە ئیدارییەکاندا.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending