English | عربي

ئەنجومەنی ناوەندی یادی 28 هەمین ساڵەی دامەزراندنی كەناڵی دایك بەرز رادەگرێت


ئەنجومەنی ناوەندی یادی 28 هەمین ساڵەی دامەزراندنی كەناڵی دایك بەرز رادەگرێت

2019/09/11 | 14:35

(هەواڵ كوردستان)- ئەمرۆ چوار شەممە 11/9/2019 هەڤاڵانی سكرتارییەت‌ و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی (ی.ن.ك)، بەبۆنەی 28 هەمین ساڵەی دامەزراندنی كەناڵی گەلی كوردستان سەردانی بارەگای تەلەفزیۆنی گەلی كوردستانیان كرد و پیرۆزبایی و چەپكە گولی ئەنجومەنیان پێشكەشی بەرێوەبەر و سەرجەم كادیر و كارمەندان و بینەرانی كەناڵەكە كرد و پشتیوانی ئەنجومەنیان بۆ دووپاتكردنەوە.

سەرەتا هەڤاڵ زوبێر عوسمان بەناوی ئەنجومەنی ناوەندییەوە پیرۆزبایی لەبەرێوەبەر و ستافی بەرێوەبردن و كادیر و كارمەندان كرد و ئاماژەی بەرۆڵی گرنگی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان كرد وەك یەكەمین كەناڵی بینراو كە دەستپیشخەرییەکیتری گرنگ و ناوازەی هەڤاڵ مام جەلال و یەکێتی بوو بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و کاروانی رۆژنامەوانی و میدیایی بینراو و لەماوەی رابردودا پیشەیانە روومالی رووداوەكانیان كردوە و نازناوی كەناڵی پێشمەرگەی پێبەخشراوە.

هەروەها هەڤاڵانی ئەنجومەنی ناوەندی لە میانەی لێدوانیاندا بۆ كەناڵی گەلی كوردستان ، گرنگی و بایەخی ئەو كەناڵەیان بەرز نرخاند و هیوای سەركەوتنی زیاتریان بۆ كادیر و كارمەندان و پێشەنگ بوونی كەناڵە خواست و رایانگەیاند كە یەكێتی هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە گرنگی و بایەخێكی ئێكجار زۆری بە كەناڵەكانی راگەیاندن داوە و لەو بوارشدا پێشەنگ بووە و پێویستە لەم سەردەمی پێشكەوتنی تەكنۆلۆژیادا گرنگی زیاتر بە كەناڵەكانی راگەیاندن و سۆشیاڵ میدیا بدرێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending