English | عربي

لە هەولێر حەوت كۆگاو ماركێت داخران


لە هەولێر حەوت كۆگاو ماركێت داخران

2019/09/11 | 14:55

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-لیژنەی پشكنین و چاودێریی بازاڕ، كە لەلایەن قایمقامیەت و پۆلیسی شارەوانی و پۆلیسی ڕێكارییەوە سەرپەرشتی دەكرێت دوێنێ لە سنوری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی شەش، پشكنین و بەدواداچوونیان بۆ هەشت كۆگا و ماركێت ئەنجام دا. بەهۆی دانانی ئاوی خواردنەوە و خواردنەوە گازییەكان لە دەرەوەی شوێنەكانیان و لە ژێر كاریگەریی پلەكانی گەرما حەوت كۆگا و ماركێت داخران 

لە راگەیەندراوێکدا قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر ئاشکرایکرد، بەهۆی پابەندنەبون بە مەرج و ڕێنماییەكان، لەوانە دانانی ئاوی خواردنەوە و خواردنەوە گازییەكان لە دەرەوەی شوێنەكانیان و لە ژێر كاریگەریی پلەكانی گەرما حەوت كۆگا و ماركێت داخران.هەر شوێنێك پابەند نەبێت بە مەرج و ڕێنماییەكان، ڕێكاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەكانیان دەگیرێتە بەر

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، هەر شوێنێك پابەند نەبێت بە مەرج و ڕێنماییەكان، ڕێكاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەكانیان دەگیرێتە بەر، كە بریتییە لە داخستنی شوێنەكانیان و سزای پێبژاردن كە لە ملیۆنێك دینار دەست پێدەكات تا پێنج ملیۆن، ئەوەش بەپێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابورییە كە ئاڕاستەی قایمقامیەتی هەولێر كراوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending