English | عربي

فەرمانبەرێک دەستگیرکرا پۆلیس: دوای سێ رۆژ موچەی کەمئەندامانی هەڵەبجە گەڕێندرایەوە


فەرمانبەرێک دەستگیرکرا پۆلیس: دوای سێ رۆژ موچەی کەمئەندامانی هەڵەبجە گەڕێندرایەوە

2019/09/11 | 14:55

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، دوای سێ رۆژ لە بردنی سەرجەم موچەی کەمئەندامانی سنورەکە گەڕێندراوەتەوە، کە بڕەکەی نزیکەی 185 ملیۆن دینار بوە.به‌رزان عوسمان، وته‌بێری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "به ‌تۆمه‌تی‌ بردنی‌ 184 ملیۆن و 400 دیناری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كارمه‌ندێكی‌ به‌ڕێوبه‌رایتی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ دەستگیرکراوە".ئاماژەی بەوەشکرد، "کارمەندەکەی به‌ڕێوبه‌رایتی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ئەمڕۆ سه‌رجه‌می‌ پاره‌كه‌ی‌ گه‌ڕاندەوە‌ بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکە".به‌رزان عوسمان وتیشی‌، "به‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر و سكاڵای‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ ده‌ستگیركراوه‌ و پاره‌كه‌ی‌ لێ وه‌رگیراوه‌ته‌وه، لێکۆڵینەوەش لە فەرمانبەرەکە و روداوەکە بەردەوامە".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending