English | عربي

گوتەبێژی وەزارەتی دارایی چەند زانیارییەکی گرنگی ڕاگەیاند


گوتەبێژی وەزارەتی دارایی چەند زانیارییەکی گرنگی ڕاگەیاند

2019/09/11 | 15:15

(هەواڵ كوردستان)-  

گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان چەند زانیارییەکی گرنگی لەبارەی کارەکانی ئێستای وەزارەتەکەیان ئاشکرا کرد.

 

ئەحمەد عەبدولڕەحمان، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، ئێستا وەزارەتەکەیان سەرقاڵی ئامادەكردنی پلانی كارن و ”لێژنەی ئامادەكردنی بوودجەی ساڵی ٢٠٢٠ی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی داراییدا دەستی بە كارەكانی كردووە“.

 

جەختیشی كردەوە كە دەیانەوێت ئیدارەیەكی زۆر باشتری لایەنی دارایی هەرێمی كوردستان بدرێت.

 

لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری (باسنیوز) کە ئاخۆ هیچ بڕیارێکی نوێ لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران نەدراوە؟ گوتەبێژەکەی وەزارەتی دارایی رای گەیاند: ”ئەو بابەتە پەیوەندی بە ئەنجومەنی وەزیرانەوە هەیە“.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending