English | عربي

قەرەیلان هەدەپە بە پشتکردنە گەریلاکانی پەکەکە تۆمەتبار دەکا


قەرەیلان هەدەپە بە پشتکردنە گەریلاکانی پەکەکە تۆمەتبار دەکا

2019/09/11 | 15:15

(هەواڵ كوردستان)-  

ئەندامێکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، ڕەخنەی توند لە پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) دەگرێت.

 

موراد قەرەیلان، لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕادیۆی (دەنگی وڵات)، ئاماژەی بە شەڕی خەندەقان لە ساڵی ٢٠١٥ داوە کە لە نێوان پەکەکە و تورکیا لە خاکی باکووری کوردستان بەڕێوە چوو، لە ئەنجامیشدا شەڕێکی چڕ لە چەندان شاری باکووری کوردستان ڕووی دا.

 

ڕوونیشی کردووەتەوە، ڕێککەوتنی (دۆلمەباخچە - پرۆسەی چارەسەری) بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد ئەنجام درابوو، بەڵام رەجەب تەیب ئەردۆگان، بۆ سەرۆکایەتیی خۆی، پێشی لە ڕێککەوتنەکە گرتووە.

هاوکات ئەردۆگانی بەوە تۆمەتبار کردووە کە ئاگاداری تەقینەوەکانی (دیاربەکر، سرووچ و ئەنقەرە) بووە کە بە دەستی داعش ئەنجام دراون.

 

ئەندامەکەی دەستەی بەڕێوەبردنی پەكەكە رەخنەی توندی لە ھەدەپە گرتووە و جەختی کردووەتەوە، لە سەردەمی شەڕی خەندەقاندا، ھەدەپە پشتی لە گەریلاكانی پەكەكە كردووە و بەو ھۆیەشەوە 60 شەڕڤانیان لە شارۆچكەی سووری دیاربەكر بە تەنیا ماونەتەوە.

 

دووپاتیشی کردووەتەوە: “ھەدەپە پشتیوانی لە شەڕی خەندەقان نەكرد، بە دوودڵییەوە مامەڵەی دەكرد و بەوەش بۆچوونی خەڵكی تێكەڵ كرد".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending