English | عربي

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ سێ كه‌س به‌ تۆمەتی دزینی پارە ده‌ستگیر كران


له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ سێ كه‌س به‌ تۆمەتی دزینی پارە ده‌ستگیر كران

2019/09/11 | 15:15

(هەواڵ كوردستان)-

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (11|9|2019)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، ڕای گه‌یاند به‌ تۆمه‌تی دزیی كردن سێ كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه‌.

 

ڕائید بارزان عوسمان، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ (باسنیوز) ی ڕاگه‌یاند: "له‌ سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، به‌تۆمه‌تی دزیكردن (3)سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كراون و به‌پێی مادده‌ی یاسایی (446ی.س) به‌ند كراون".

 

گوتیشی: "به‌تۆمه‌تی بردنی پاره‌ی فه‌رمانگه‌یه‌كی حكوومیش تۆمه‌تبارێكی ژن ده‌ستگیر كراوه‌، كه‌ هه‌ستابوو به‌ بردنی (184) ملیۆن و 400 هه‌زار دینار".

 

گوته‌بێژی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، ڕوونیشی كرده‌وه‌: "به‌ بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ و به‌پێی مادده‌ی یاسایی (315ی س) ئه‌و تۆمه‌تباره‌ به‌ند كراوه‌ و دوای به‌ندكردنیشی ئه‌و بڕه‌ پاره‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌، به‌ڵام خۆی له‌ ئێستا له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ند كراوه‌".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending