English | عربي

خەندان بڕیارەکانی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرادەکات


خەندان بڕیارەکانی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرادەکات

2019/09/11 | 16:00

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەبارەی چەند پرسێکەوە کۆبوەوە و ژمارەیەک بڕیاریشی دەرکرد.بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان• هەفتەی داهاتوو شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە پرسی بودجە سەردانی بەغدا دەکات.• بانگهێشتی لیژنەکانی ( دارایی، نەوت وگاز ، یاسایی ) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ هەرێمی کوردستان دەکرێت.• بڕیاردرا لیژنەیەکی تایبەت پێکبهێرێت بۆ هەڵسەنگاندنی سەرژمێریی 2020 و خستنەڕووی داخوازییەکانی کوردستانییان بە هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانەوە.هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئەمڕۆ چوارشەممە 2019/9/11 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەرئەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانییەکانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی فیدراڵ و ئەندامانی لیژنەی دارایی لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان کە رۆژی 8 ی ئەیلول لە هەولێر بەسترا خستەڕوو .

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا ، هەفتەی داهاتوو شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات بە مەبەستی گفتوگۆ و ئالوگۆڕکردنی زانیاری سەبارەت بە پرسی بودجە و بەشداری هەرێمی کوردستان لە قۆناخی سەرەتای ئامادەکردنی رەشنووسی بودجەی 2020 لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵ .

هەروەها بانگهێشتی لیژنەکانی ( دارایی، نەوت وگاز ، یاسایی ) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش بۆ هەرێمی کوردستان بکرێت.رۆژی پێنجشەممە 2019/9/12 شاندێکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە بۆ خستنەڕووی داتا و زانیاریی پێویست لە بارەی گفتوگۆی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ.لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا ، وەزیری پلاندانان راپۆرتێکی سەبارەت بە پڕۆژەی سەرژمێری لە عێراق پێشکەش کرد کە بڕیارە ساڵی 2020 ئەنجام بدرێت.

وەزیری پلاندانان تیشکی خستە سەر لایەنەکانی ئەم پڕۆژەیە و ئامادەکارییەکانی هەرێمی کوردستان.

لەمبارەیەوە بڕیاردرا لیژنەیەکی تایبەت پێکبهێرێت بۆ هەلسەنگاندنی پڕۆژەی سەرژمێرییەکە بەرەچاوکردنی بەرژەوەندی کوردستانییان بە هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانەوە .لە کۆتاییدا ، کۆبوونەوەکە گفتوگۆی لە بارەی میکانیزمی نوێ بۆ رێکخستنەوەی باج کرد بە شێوەیەک لە بەرژەوەندی گشتیدا بێت.

لەمبارەیەوە ئەنجومەنی وەزیران پرۆژەی پەیڕەوی تایبەت بە تیانووسی بازرگانی ( الدفاتر التجاریه‌)ی پەسەند کرد کە میکانیزمی نوێ لە خۆدەگرێت بۆ رێکخستنەوەی باج.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending