English | عربي

نوێنەری حكوومەت: گەشبینین به‌ گفتوگۆی نێوان هەرێم و بەغدا


نوێنەری حكوومەت: گەشبینین به‌ گفتوگۆی نێوان هەرێم و بەغدا

2019/09/11 | 17:05

(هەواڵ كوردستان)-

 

هەولێر-KDP.info- نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا گوتی، گفتوگۆكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا لە ڕێگەی چەند تیمێكی تایبەتمەندەوە بەردەوامن و هەنگاوی باشیان ناوە و پێشوەچوون و لێكتێگەیشتنی زۆر باش لە گفتوگۆكاندا هەیە.

دەشڵێ، گەشبینن لە ماوەیەكی نزیكدا بتوانن بگەنە ڕێككەوتن.

 

فارس عیسا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "چەند تیمێكی تایبەتمەند لە هەرێمی كوردستان دروست كراون و لەبارەی هەموو دۆسیەكانەوە گفتوگۆی بەردەوام لەگەڵ بەغدا دەكرێت، لەوانە بودجە و نەوت و ماددەی 140، بەڵام لە ڕاگەیاندنەكاندا ئاماژەی پێ ناكرێت و گفتوگۆكانیش بەردەوام دەبن، تاوەكو دەگەنە ڕێككەوتن".

 

عیسا باسی لەوەش كرد: "هەنگاوی باش نراوە و گفتوگۆكان پێشوەچوونی باشیان بەخۆوە بینیوە، بۆیە گەشبینین بتوانن تاوەكو بودجە ڕەوانەی پەرلەمان دەكرێت، بگەنە ڕێككەوتن".

 

نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا گوتیشی: "لەو كۆبوونەوەیەی لە نێوان حكوومەتی هەرێم و فراكسیۆنەکانی كورددا بەڕێوە چوو، هەموو داتا و زانیارییان پێ درا بۆ ئەوەی بتوانن باشتر داكۆكی لە مافی كورد بكەن و بڕیارە لیژنەیەكی هاوبەشیش لە نێوان پەرلەمانی كوردستان و فراكسیۆنەکانی كورد لە پەرلەمانی عێراقدا دروست بكرێت بۆ ئەوەی هەماهەنگییەكی باش هەبێت."

 

بڵند ئیبراهیم

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending