English | عربي

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جێگری نێرده‌ی ئه‌مه‌ریكا دۆخی عێراق تاتوێ ده‌كه‌ن‌


سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جێگری نێرده‌ی ئه‌مه‌ریكا دۆخی عێراق تاتوێ ده‌كه‌ن‌

2019/09/11 | 20:50

(هەواڵ كوردستان)-

هەولێر-KDP.info-  به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزباییی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌ به‌ڕێز برایان مەکفیتێرز جێگری نوێی سەرۆکی نێردەی ئەمەریکا لە عێراق كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.

له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا هه‌ردوولا په‌یوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، پرسی نه‌وت و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان و گرنگییان بۆ سه‌قامگیریی عێراق و دیالۆگی ته‌كنیكیی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیان گفتوگۆ كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 11/9/2019 له‌ هه‌ولێر به‌رێوه‌ چوو و به‌ڕێز ستیڤ ڤاگن كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، به‌ڕێز مەکفیتێرز خۆشحاڵیی خۆی به‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و پابه‌ندیی وڵاته‌كه‌ی به‌ كاركردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق و ‌هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه‌ بۆ بنبڕكردنی تیرۆر و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌ جیاكانی عێراق و هه‌ماهه‌نگیی به‌غدا و هه‌ولێر له‌ بواری ئاسایشدا.

هه‌ردوولا دۆخی ئێستایان هه‌ڵسه‌نگاند و بیروڕایان ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ئاڵوگۆڕ كرد.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ئاشكرای كرد كه‌ له‌ هه‌ردوولا خواستیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هه‌یه‌ و شانده‌كان سه‌ردانی یه‌كترییان كردووه‌، هه‌روه‌ها چڕكردنه‌وه‌ی زیاتری هه‌وڵه‌كانی له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ پێویست و گرنگ زانی.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending