English | عربي

هۆشداری له‌ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری له‌ دۆخی ئێستا ده‌درێت


هۆشداری له‌ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری له‌ دۆخی ئێستا ده‌درێت

2019/09/11 | 21:25

(هەواڵ كوردستان)- K24 - هه‌ولێر:

بڕیارە ساڵی داھاتوو سەرژمێری لە عێراق ئەنجامبدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش هەفتەی داهاتوو شاندێك لە هەرێمی کوردستانەوە دەچێتە بەغدا.

گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانان ئاشکرای دەکات دەبێت پێش ئەنجامدانی سەرژمێری بارودۆخی ناوچە کوردستانیيەکان ئاسايی بکرێتەوە.

سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکیش مه‌ترسییه‌كانی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری له‌ بارودۆخی ئێستا، ئاشكرا ده‌كات.

ناوەڕاستی ئەم مانگە هەرێمی کوردستانەوە دەچێتە بەغدا و بۆ گفتوگۆ لە بارەی ئەنجامدانی سەرژمێری کۆدەبنەوە.

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تێبينی لەسەر ئەنجامدانی سەرژمێری هەیە، کە نابێت ئەو پرۆسەیە بۆ مەبەستی سیاسی بێت.

لە بارەی ئەنجامدانی سەرژمێری بۆ ساڵی داهاتوو ده‌بێت هەولێر لە بارەی فۆرمی سەرژمێری و لایەنە تەکنیکی و بودجە  لەگەڵ بەغدا بگاتە رێککەوتن، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانیش ئاشکرای دەکات ئەنجامدانی سەرژمێری دەبێت دوای ئاسايیکردنەوەی دۆخی ناوچە کوردستانیيەکان بێت.

بریارى ئەنجامدانی سەرژمێری لە کاتێکدایە نە رێکكەوتنی سیاسی هەیە  و نە بارودۆخی ناوچە کوردستانیيەکان ئاسایيبوونه‌ته‌وه‌ کە له دەستووری فیدراڵی عێراق ئاماژەی پێکراوە، دەبێت ئەو ناوچانە ئاسايی بکرێنەوە دواتر سەرژمێری بکرێت، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاى كه‌ركووك بە مەترسی دەزانێت لەم قۆناخەدا سەرژمێری بکرێت دەشڵێت: "دیموگرافیای ئەم ناوچانە دەگۆردرێت".

بڕیارە ساڵی 2020 سەرژمێری لە عێراق ئەنجام بدرێت بەڵام هەولێر تێبینی لەسەر شێوازی ئەنجامدانی سەرژمێریيەکە هەیە، مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری پلان دانانی عێراقی رايگەیاندووە حکوومەتی هەرێمی کوردستان تێبینی لە سەر میکانیزمی ئەنجامدانی سەرژمێرییەکە هەیە و پێویستە لە  بەرچاو بگێرێن.

گوتیشی "نابێ سەرژمێری وەکوو کارتێکی سیاسی لە دژی هیچ پێکهاتەیەک بەکار بهێنرێت".

ئ.

م 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending