پارێزگاری سلێمانی: كابینه‌ی نۆ ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی به پارێزگاكان داوه
2020-07-10 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک
پارێزگاری سلێمانی، دەڵێت: كابینه‌ی نۆیه‌م له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی كاركردنیدا، زۆرترین ده‌سه‌ڵاتی بۆ پارێزگاكان و یه‌كه كاڕگێڕییه‌كان شۆڕكردووه‌ته‌وه. له‌میانی به‌شداریكردنی له دهنگوباسی كوردستان 24، د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی وتی: له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ته‌مه‌نیدا، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی به پارێزگاكان داوه. وتیشی: پێویسته ته‌واوی لایه‌نه‌كان خۆیان به خاوه‌نی حكومه‌ت بزانن.