English | عربي

بڕیاری لادانی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی دوادەکەوێت


بڕیاری لادانی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی دوادەکەوێت

2019/09/11 | 21:55

(هەواڵ كوردستان)-

پەرلەمانتارێکی کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد کە بەھۆی خەرجیی زۆرەوە بڕیاری لادانی سفرەکانی سەر دراوی عێراق بۆ ماوەیەکی نادیار دواخراوە.

 

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "پێشووتر بڕیارێک ھەبوو کە سفرەکانی سەر دراوی عێراقی لابدرێن بەڵام دوای ھەڵسەنگاندن و بیکردنەوە لە جێبەجێکردنی بڕیارەکە دەرکەوت کە خەرجییەکی زۆری دەوێت چونکە دەبێت نزیکەی ٥٠ ترلیۆن دیناری عێراقی سەر لەنوێ چاپ بکرێتەوە".

 

گوتیشی: "چاپکردنەوەی ئەو بڕە زۆرەی پارەیە، خەرجییەکی زۆری دەوێت و عێراق ڕووبەڕووی قەرزێکی زۆر دەکات بەتایبەت کە کورتھێنایش لە بودجەی ساڵانەیدا ھەیە،بۆیە ئێسنت ئەو بڕیارە ھەڵپەسێردراوە بۆ کاتێکی نادیار".

 

باسی لە ئەوەشکرد کە لادانی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی جگە لە بابەتێکی دەروونی کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر بەنرخبوونی پارەکە نابێت، بۆیە دواکەوتنی جێبەجێکردنی بڕیارەکە کێشە دروست ناکات.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending