English | عربي

ئێران قەدەغەی هەناردەی پەتاتە لەسەر عێراق هەڵدەگرێت


ئێران قەدەغەی هەناردەی پەتاتە لەسەر عێراق هەڵدەگرێت

2019/09/11 | 21:55

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-ئەمرۆ چوارشەمە، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ئێران قەدەغەی هەناردەی پەتاتەی لەسەر عێراق هەڵگرت.لە بەیاننامەیەکی وەزارەتەکەدا کە ئاراستەی نوسینگەی هەناردەکارانی بەرهەمی کشتوکاڵی و پیشەسازی ئێران کراوە، هاتوە" قەدەغەی هەناردەی پەتاتە لەسەر عێراق هەڵگیراوە".وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ئێران لە ماوەی رابردودا، هەناردەی پەتاتەی بۆ عێراق لەلایەن هەناردەکارانەوە قەدەغەکردبو، ئەوەش بۆ هاوسەنگی بازارەکانی ئەو بەرهەمە لە ناوخۆی ئێراندا، لە پێناو کەمکردنەروەی نرخەکەی لە بازارەکانی ئێراندا.ئەو بڕیارەی وەزارەتەکە لە کاتێکدایە، بەهۆی سەپاندنی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، ئابوری ئەو وڵاتە لە هەڵئاوساندایە و نرخی خواردەمەنیە سەرەتایەکانی رۆژانە لە بەرزبونەوەی بەردەوامدایە، بەگوێرەی راپۆرتێک سەدا 50 ی هاوڵاتیانی ئێران توانای کڕینی یەک دانە ماسی لە قتونراویان نیە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending