English | عربي

تونس و عێراق 16رێککەوتننامەی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد


تونس و عێراق 16رێککەوتننامەی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد

2019/09/11 | 21:55

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-وەزارەتی دەرەوەی عێراق، واژۆکردنی16  رێککەوتنامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ وڵاتی تونس راگەیاند، کە 16بواری جیاواز لەخۆ دەگرێت.ئەمرۆ چوارشەمە، شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە سەرکردایەتی محەمەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ هاوتا تونسیەکەی و شاندێکی یاوەری کۆبوەتەوە.لە کۆبونەوەکەدا، عێراق و تونس لەچەندین بواری جوازدا 16 رێککەوتنماەی لێکتێگەیشتنیان واژۆکردوە.بەگوێرەی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، هەردولا رێککەوتننامەیەکی لێکتێگەیشتنیان سەبارەت بە  راوێژی سیاسی واژۆ کردوە، دو لکتێگەیشتنیشیان سەبارەت  گەشت و گوزار و وەزارەتی رۆشنبیری بوە.هاوکات رێککەوتنامەیەکیشیان سەبارەت بە کاری پێکەوەیی بوە لە ئاسایشی نیشتیمانی ، رێککەوتننامەیەکیش سەبارەت بە ئاسانکاری وەرگرتنی ڤیزا بوە بۆ بازرگانان لە نێوان هەردو ولاتدا.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending