English | عربي

وێنە: لە هەڵەبجە پەردە لەسەر پەیکەری چاوەڕوانی لادرا


وێنە: لە هەڵەبجە پەردە لەسەر پەیکەری چاوەڕوانی لادرا

2019/09/11 | 22:25

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-ئەمڕۆ 11/9/2019 لە مەڕاسیمێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەڵەبجە لە مەراسیمێکدا شایستەدا بەئامادەبونی پارێزگارى هەڵەبجە و کاربەدەستە باڵاکانى شارەکە وھاوڵاتیان و کەسوکاری منداڵانی ونبوی ھەڵەبجە، لە باخی گشتی ھەڵەبجە پەردە لەسەر پەیکەری چاوەڕوانی لادرا .

پەیکەرەکە لە شێوەی مامۆستا فەخرەدین حاجی سلیم نەخشێنراوە و کراوە بە سمبولى چاوەڕوانى و هیواى کەسوکارى ونبوەکانى کیمیابارانى هەڵەبجە، مامۆستا فەخرەدین خاوەنی دو منداڵی ونبو بوە و تاوەکو لە ژیاندابو لە ھەوڵی بەردەوام دابوو بۆ دۆزینەوەی منداڵانی ونبوی ھەڵەبجە و ئاشناکردنەوەیان  بە کەسوکاریان، بەڵام مامۆستا فەخرەدین بە ونبوەکانى خۆى نەگەشتەوە و وەفاتى کرد.

پەیکەرەکە لەلایەن ھونەرمەند ھونەر ساحب-ەوە دروستکراوە و پارێزگاری ھەڵەبجە سپۆنسەری کارەکەى کردوە.

xendan.blob.core.windows.net/root/root/images/19119201969979379_2453262851618259_6605391532079972352_n







نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending