English | عربي

نێچیرڤان بارزانى داوایەک ئاراستەى حزبەکەى دەکات


نێچیرڤان بارزانى داوایەک ئاراستەى حزبەکەى دەکات

2019/09/11 | 23:00

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-بە مەبەستی تێپەراندی سه‌ختی و قه‌یرانه‌كان، سەرۆكی هەرێمی كوردستان  داوایەک ئاڕاستەی پارتی دیموكراتی كوردستان دەکات.نێچیرڤان بارزانى، سەرۆكی هەرێمی كوردستان  داواكاریەك ئاراستەی حزبەكەی دەكات و دەڵێت "پێویستە کاربکرێت بۆ حوكمڕانیه‌كى دروست، په‌یوه‌ندیه‌كى باش و هەبونى پرۆگرامى به‌ڕێوه‌بردنى له‌ ئاست متمانه‌ى خه‌ڵكدا".

پێویستە حکومەت له‌ هه‌مو رویه‌كه‌وه‌ رۆڵى پێشه‌نگ و كاریگه‌رى خۆى ببینێت

ئاماژەی بەوەشكردوە "پێویستە حکومەت له‌ پاراستن و بنیاتنانه‌وه‌ى وڵات و به‌ره‌وپێشبردنى هه‌رێمى كوردستان، له‌ هه‌مو رویه‌كه‌وه‌ رۆڵى پێشه‌نگ و كاریگه‌رى خۆى ببینێت".

دەبێت پارتى وه‌ك حزبێكى حوكمڕان و كاریگه‌ر له‌ دامه‌زراوه‌ فه‌رمیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌نێو حیزب و دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كاندا رێكبخاته‌وه‌

دەبێت پارتى وه‌ك حزبێكى حوكمڕان په‌یوه‌ندییه‌كانی رێكبخاته‌وه‌

لە درێژەی وتەكانیدا بارزانی  وتویەتی "دەبێت پارتى وه‌ك حزبێكى حوكمڕان و كاریگه‌ر له‌ دامه‌زراوه‌ فه‌رمیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌نێو حیزب و دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كاندا رێكبخاته‌وه‌".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending