English | عربي

سلێمانی.. زیاتر له‌ ساڵێكه‌ بڕیاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ڕێگایەک دەرچووە و جێبەجێ نەکراوە


سلێمانی.. زیاتر له‌ ساڵێكه‌ بڕیاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ڕێگایەک دەرچووە و جێبەجێ نەکراوە

2019/09/12 | 02:10

(هەواڵ كوردستان)-

ڕێگای نێوان شارەدێی ئاغجەلەر و شارەدەێی تەکیە لە سنووری پارێزگای سلێمانی ماوەی ساڵێکە بڕیاری نۆژەنکردنەوەی دراوە و تاوەکو ئێستا جێبەجێنەکراوە.

ڕه‌مه‌زان نامیق، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "ڕۆژی چوارشەممە له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، له‌سه‌ر داواى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا و به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێی ئاغجه‌له‌ر و گرووپی خزمه‌ت له‌ شاره‌دێكه‌، سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێی ئاغجه‌له‌ر و به‌شێك له‌دانیشتووانى شاره‌دێكه‌مان كرد و به‌دواداچوونمان بۆ ڕێگاوبانى شاره‌دێكه‌ كرد به‌تایبه‌تى ڕێگاى (ته‌كیه‌ ـ ئاغجه‌له‌ر و كانى شه‌یتان ـ ئاغجه‌له‌ر)".

 

گوتیشی: "له‌ڕۆژانى داهاتووشدا سه‌ردانى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ى هاوكاربن بۆ ته‌واوكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى هه‌موو ڕێگاكانى شاره‌دێكه‌، به‌هۆى تانكه‌ر و ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگره‌وه‌ ڕێگاوبانه‌كانى سنوورى شاره‌دێكه‌ تێكچووه‌".

 

حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ نووسراوێكدا كه‌ به‌ ژماره‌ 3683 له‌ 30/7/2018 ده‌رچووه‌ و وێنه‌یه‌كى ده‌ست (باسنیوز) كه‌وتووه‌، ڕایگه‌یاندووه‌"ڕه‌زامه‌ندین له‌سه‌ر ته‌رخانكردنى گوژمه‌ى 363 ملیۆن و 142 هه‌زار و 500 دینار، بۆ مه‌به‌ستى چاككردنه‌وه‌ى ڕێگاى ئاغجه‌له‌ر ـ كانى شه‌یتان، كه‌ له‌بارودۆخى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێگایه‌كى زۆر گرنگ داده‌نرێت و له‌سه‌ر بودجه‌ى پترۆدۆلار جێبه‌جێده‌كرێت".

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending