هەواڵی کوردستان ئێستا

کۆمپانیای ئامازۆن داوا لە کارمەندەکانی دەکات، تیکتۆک بسڕنەوە

کۆمپانیای ئامازۆن داوا لە کارمەندەکانی دەکات، تیکتۆک بسڕنەوە
کۆمپانیای ئامازۆن داوا لە کارمەندەکانی دەکات، تیکتۆک بسڕنەوە

2020-07-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

کۆمپانیای ئامازۆینی ئەمریکی داوای لە کارمەندەکانی کردوە ئاپی تۆڕین کۆمەڵایەتی تیک تۆک لەناو مۆبایل و ئامێرە زیرەکاکانیان بسڕنەوە، بەهۆکاری پاراستنی ئاسایستی کۆمپانیالە.

بەگوێرەی هەواڵی چەند سەرچاوەیەکی ئەمریکا، کۆمپانیای ئامازۆن ئەمرۆ هەینی ئیمەیلی بۆ سەرجەم کارمەندەکانی ناردوە و داوای لێکردون ئاپی تیکتۆک لەو مۆبایلەكانیاندا بسڕنەوە کە ئیمەیلی تایبەتی ئامازۆنیاندا تیادا کارایە.

کۆپیەکی ئەو پەیامەی کۆمپانیاکە بۆ کارمه‌ندەکانی ناردوە بەدەست نیویۆرک تایمز گەیشتوە و تیایدا هاتوە" بەهۆکاری ئاسایش، لەمەولا هەبونی ئاپی تیکتۆک لەناو ئەو ئامێرانەدا رێگەپێدراو نیە کە ئەژماری ئیمەیلی تایبەت بە کارەکانتانی تیادا کراوەتەوە".

لە ئیمەیلەکەدا بە کارمەندانی کۆمپانیاکە راگەیەنراوە کۆتا رێکەوت بۆ سڕینەوەی ئاپەکە ئەمرۆیە واتە رێککەوتی 10/7 و وتراویشە" تا نه‌یسڕنەوە ناتوانن دەستتان بە ئیمەڵەکانتان بگات".

ئاماژە بەوەشدراوە، کردنەوەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکە لەرێگای براوسەری لاپتۆپەکانیان ئاساییە و قەدەغە نیە

لەدوای بڵاوبونەوەی IOS 14 ی ئەپڵ، کە لە ئێستادا تەنها بۆ پەرەپێدەران بەردەستە و لە قۆناغی تاقیکردنەوەدا، ئاشکرا بو کە ئاپی تیک تۆک، چاودێری ئەو دێرە نوسراو و بەستەرانە دەکات کە بەکارهێنەر لە مۆبایلەکەیدا کۆپی دەکات، بەوەش گومانی سیخوڕیکردن بەسەر کلیپبۆرد (ClipBoard- ئەو بەشەی لەدوای کۆپپی کردن نوسین و بەستەر لە مۆبایل یاخود ئامێری زیرەکدا هەڵدەگیرێت) هاتوەتە ئاراوە