English | عربي

پێنج کەس بۆ جێگرتنەوەی جۆن بۆڵتۆن دیاری دەکرێن


پێنج کەس بۆ جێگرتنەوەی جۆن بۆڵتۆن دیاری دەکرێن

2019/09/12 | 08:25

(هەواڵ كوردستان)-

سەرۆکی ئەمریکا بیر لە دیاریکردنی کەسایەتییەکی وڵاتەکەی بۆ پۆستی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی، دەکاتەوە و ئێستا پێنج کەس کاندیدن.

رۆژی 10-9-2019، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا جۆن بۆڵتۆنی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی، لەکارەکەی دوور خستەوە.

تا ئێستا پێنج کەس کاندیدن بۆ جێگرتنەوەی جۆن بۆڵتۆن، کە بەهێزترین ئەگەر بریتییە لە پێدانی ئەو پۆستە بە مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوە، هاوکات لەگەڵ کارەکەی خۆی.

ئەو کەسانەی ناویان دەهێنرێ بۆ جێگرتنەوەی بۆڵتۆن:

- مایک پۆمپیۆ

- کیس کیلۆغ، راوێژکاری سیاسیی مایک پێنسی جێگری سەرۆکی ئەمریکا.

- برایان هۆک، نێردەی تایبەتیی ترەمپ بۆ کارەباری ئێران.

- ریک وادیل جێگری راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی.

- لینزی گراهام، سیناتۆری کۆمارییەکان.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending