English | عربي

ھێڤیدار ئەحمەد: حكوومەت باسی پلانی خۆی بۆ پەرلەمان دەكات


ھێڤیدار ئەحمەد: حكوومەت باسی پلانی خۆی بۆ پەرلەمان دەكات

2019/09/12 | 11:05

(هەواڵ كوردستان)-

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە شاندێكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و پەرلەمانی كوردستان كۆدەبنەوە، جێگری سەرۆكی لیژنەی داراییش لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، كۆبوونەوەكە وەك ئامادەكارییەكە بۆ سەردانی حكوومەتی ھەرێم بۆ بەغدا، كە بڕیارە ھەفتەی داھاتوو شاندێكی حكوومەت پەیوەست بەم پرسانە سەردانی بەغدا بكات.

دوێنێ لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان، بڕیار درا ئەمڕۆ پێنجشەممە شاندێكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە.

ھێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان، لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، لیژنەكەی حكوومەت پێك ھاتووە لە سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و بە بەشداریی لیژنەكانی دارایی، سامانە سرووشتییەكان، یاسایی، لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوە، ھەروەھا سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانیش تێیدا بەشدار دەبن.

جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، شاندەكەی حكوومەتی ھەرێم دێن باسی پلانی حكوومەت دەكەن بۆ پرسی ئامادەكردنی بودجەی ساڵی ٢٠٢٠، لەگەڵ دۆخی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوە و بابەتی ماددەی ١٤٠، كۆبوونەوەكەش وەك ئامادەكارییەكە بۆ سەردانی حكوومەتی ھەرێم بۆ بەغدا، كە بڕیارە ھەفتەی داھاتوو شاندێكی حكوومەت پەیوەست بەم پرسانە سەردانی بەغدا بكات.

راشیدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەكەدا شاندی حكوومەت زیاتر بەرچاوڕوونی دەدا بۆ ئەو پرسانە لەگەڵ بەغدا.

ھاوكات دەشڵێت، ھەموو پاڵپشتییەكی ئەو گفتوگۆیانە دەكەین كە حكوومەتی ھەرێم لەگەڵ حكوومەتی عێراق دەیانكات، تا تێكڕای گرفتەكان بە دیالۆگ چارە بكرێن.

 

ھەڵكەوت محەمەد

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending