English | عربي

چالێنجی سەرۆک بەرهەم و عادل عەبدولمەهدی و محەمەد حەلبوسی دەکات نوێنەری سکرتێری نەتەوە یەکگرتوەکان وەڵامی چالێنجەکەی نێچیرڤان بارزانی دایەوە


چالێنجی سەرۆک بەرهەم و عادل عەبدولمەهدی و محەمەد حەلبوسی دەکات نوێنەری سکرتێری نەتەوە یەکگرتوەکان وەڵامی چالێنجەکەی نێچیرڤان بارزانی دایەوە

2019/09/12 | 11:20

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ عیراق بەچاندنی نەمامێک لە قوتابخانەیەکی شاری هەولێر وەڵامی چالێنجەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی دایەوە، هاوکات چالێنجی هەریەکە لە سەرۆک بەرهەم و عادل عەبدولمەهدی و محەمەد حەلبوسی دەکات.لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە، جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند، بەچاندنی نەمامێک لە قوتابخانەیەکی هەولێر وەڵامی چالێنجی  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی داوەتەوە.نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان داوا لە سەرۆک بەرهەم ساڵح و سەرۆک وەزیران عادل عەبدولمەهدی و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات شان بەشانی ئەو ئەم هەڵمەتە درێژە پێبدەن، وەک ئاڵنگارییەکی نیشتیمانی بۆ چاندنی دار لە سەرتاسەری عیراق. 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending