English | عربي

دەستە سەرۆکایەتی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێدرا


دەستە سەرۆکایەتی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێدرا

2019/09/12 | 12:25

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-ئەمڕۆ جڤاتی گشتی گۆڕان دەستەی سەرۆکایەتی نوێی هەڵبژاردن و بڕیارە 14ی ئەم مانگەش رێکخەر و خانەی راپەڕاندن هەڵبژێردرێت.لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕاندا، جەمال حاجی محەمەد بە سەرۆکی جڤات و عەلی عەبدوڵا، بە جێگری سەرۆک و پێشڕەو رەئوف بە سکرتێری جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێژردران.سەرۆکی جڤاتی گشتی راستەوخۆ دەبێتە ئەندامی خانەی راپەڕاندن، کە ئەوەی دوەمیان بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتو لەگەڵ رێکخەری گشتی هەڵبژاردنی بۆ بکرێت.بەپێی دەستوری ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان، جڤاتی گشتی چەتری پشتیوانی سیاسی و مەعنەوی، دامەزراوەی راوێژکاریی بوارەکانی کاری سیاسی، رێکخراوەیی، کارگێڕی، دارایی و میدیایی بزوتنەوەی گۆڕانە.جڤاتی گشتی پێکدێت لەو کەسایەتییە گشتییانەی لە ماوەیەکی تەمەنیاندا لە یەکێک لە بوارەکانی ژیاندا بەرپرسیارێتی دیاریان هەبوە، لەوانەی کەسایەتی سیاسی، کەسایەتی زانستی، کەسایەتی کۆمەڵایەتی.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending