English | عربي

ماکرۆن رێککەوتنی شەمەندەفەری بەغدا لەگەڵ عێراق واژۆ دەکات


ماکرۆن رێککەوتنی شەمەندەفەری بەغدا لەگەڵ عێراق واژۆ دەکات

2019/09/12 | 13:50

(هەواڵ كوردستان)-

سەرۆکی فەرەنسا سەردانی عێراق دەکات و رێککەوتنی شەمەندەفەری بەغدا لەگەڵ حکوومەتی عێراق واژۆ دەکات.

غەدیر عەتار، ئەندامی ئەنجومەنی ئابووریی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کە ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لە سێ مانگی داهاتوودا سەردانی عێراق دەکات.

غەدیر عەتار هەروەها رایگەیاندووە، جگە لە گفتوگۆکردن لەبارەی پرسە سیاسییەکان،.ماکرۆن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق تاوتوێی دۆخی بازرگانیی نێوان بەغدا و پاریس و وەبەرهێنانی کۆمپانیا فەرەنسییەکان لە عێراق، دەکات.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی ئابووریی عێراق ئاشکرای کردووە، کە سەرۆکی فەرەنسا رێککەوتنی شەمەندەفەری بەغدا لەگەڵ حکوومەتی عێراق، واژۆ دەکات.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending