English | عربي

ئەمریکا و تورکیا چوارەمین چالاکی سەربازی هاوبەشیان لەسوریا ئەنجامدا


ئەمریکا و تورکیا چوارەمین چالاکی سەربازی هاوبەشیان  لەسوریا ئەنجامدا

2019/09/12 | 14:05

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-- له‌ چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی یه‌كه‌م بڕگه‌ی دامەزراندنی ناوچه‌ی ئارام لە خۆرهه‌ڵاتی فورات له‌ سوریا، سوپای توركیا و ئه‌مریكا، چواره‌م فڕینی هاوبەشی هێلیکۆپتەری سەربازییان بەئاسمانی ناوچەکەدا ئەنجامدا.بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی ئەنادۆڵ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە خۆرهه‌ڵاتی فورات له‌ سوریا، چوار فڕۆکەی هاوبەشی سوپای ئەمریکا و تورکیا ئاسمانی ناوچەکەیان کێوماڵ کردوە.هاوکات، ئەوەش زاناروە له‌ ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی یه‌كگرتوو له‌ شارۆچكه‌ی ئاكچاكاله‌ی ئورفا، جموجۆڵی ئاسمانیی هەبوە.لەچوارچێوە جێگیرکردنی ناوچەی ئارام کەتێیدا تورکیا گومانی لەهەنگاوەکانی ئەمریکا هەیە، سوپای توركیا و سوپای ئه‌مریكا پێشتر سێ جار فڕینی هاوبه‌شی هێلیكۆپته‌ر و جارێكیش ده‌ورییه‌ی وشكانییان ئه‌نجامداوه‌.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending