English | عربي

خانمی یەکەم پێشوازیکرد لە نوێنەری سندوقی نیشتەجێکردنی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق


خانمی یەکەم پێشوازیکرد لە نوێنەری سندوقی نیشتەجێکردنی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق

2019/09/12 | 18:20

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-ئەمڕۆ پێنج شەممە خانمی یەکەمی عێراق د.

سەرباغ ساڵح ، پێشوازیکرد لە ئولێرمۆ سونجێر، نوێنەری سندوقی نیشتەجێکردنی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق و شاندێكی یاوەری. باس لە سەرژمێری دانیشتوان و گرنگی داڕشتنی سیاسەتی نیشتەجێکردن لە وڵات و پلانی دروست بۆ دەستەبەرکردن و گەشەپێدانی چاوەڕوانکراو  کرا

لە میانی دیدارەکەدا باس لە سەرژمێری دانیشتوان و گرنگی داڕشتنی سیاسەتی نیشتەجێکردن لە وڵات و پلانی دروست بۆ دەستەبەرکردن و گەشەپێدانی چاوەڕوانکراو  کرا.ھەر لە دیدارەکەدا خانمی یەکەم دوپاتی لە پێویستی ئەنجامدانی سەر ژمێری دانیشتوان کردەوە، ھاوکات ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگی نەتەوە یەکگرتوەکان کرد لە پشتیوانی عێراق و پێشکەشکردنی ھاریکاری ھونەری و پسپۆڕی پێویست بۆ ئەو مەبەستە، لەھەمان کاتدا ھیوای سەرکەوتنیشی بۆ کۆنگرەی لوتکەی نەیروبی و بەشداربوانی خواست. لەلای خۆیەوە نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان، باسی لە پرنسیپەکانی کۆنگرەی نەیروبی لە بواری  نیشتەجێکردن و گەشەپێدان کرد، ھاوکات ئاماژەی بەگرنگی بەشداریکردنی عێراق کردەوە لە بەرزترین ئاستدا بەتایبەتی کە عێراق خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending