English | عربي

ئه‌ نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌


ئه‌ نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌

2019/09/12 | 18:30

(هەواڵ كوردستان)- ئه‌مڕۆ 12ی ئه‌یلول  ئه‌ نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌ نجامدا و له‌ دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش  ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.

ئەنجومەنی ناوەندی (ی.ن.ك) لە كۆبونەوەی فراوانی خۆیدا بە میوانداری شاندێكی هاوبەشی مەڵبەندی كەركوك و خانەقین كە پێك هاتبوون لە هەڤاڵان ( ئاسۆ مامەند و خالید شوانی م.

محسین عەلی ئەكبەر) دوای هەڵسەنگاندن ‌و تاوتوێكردنی قۆناغی دوای بریاردان لەسەر دیاریكردنی رۆژی كۆنگرەو گرنگی‌و هەستیاری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ‌و ئامادە كارییەكانی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لە ناوچە دابڕێنراوەكان ڕاگه‌یه‌ندراوێكیشی بڵاوكردۆتەوە ئەمە دەقەكەیەتی :- كەسوكاری سەربەرزی  شەهیدان پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان هەڤاڵانی (ی.ن.ك) سڵاوێكی گەرم …..

لە ئەنجامی هەوڵ و كۆششێكی بەردەوامی ئەنجومەنی ناوەندی‌و بە پشتیوانی هەڤاڵان‌و دڵسۆزانی (ی.ن.ك) سەرئەنجام ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لە بڕیارێكی مێژووی بەرپرسیارانە دا  دڵی یەكێتیەكانی خۆش كردوو نەیارانی یەكێتی توشی شۆك بوون  لە دوای ئەو بڕیارەی یەكێتی خۆی بۆ سێ گۆرانكاری ‌و پرسی گرنگ ئامادە دەكات كە پەیوەستن بە ئایندەی یەكێتی‌و ئایندەی گەلی كوردستان بە گشتی ، ئەوانیش بریتین لە :- 1.خۆئامادە كردن بۆ ئەنجامدانی كۆنگرەیەكی یەكێتیانەی سەركەوتوو كە ببێتە هەوێنی نوێبونەوە‌و كۆكردنەوەی یەكێتی .

2.خۆ ئامادە كردن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كەركوك‌و ناوچەدابڕێنراوەكانی دیكەی كوردستان .

3.پرسەی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی ‌و كاریگەریەكانی لەسەر ئایندەو چارەنوسی گەلی كوردستان لە كەركوك‌و خانەقین‌و دووز خورماتوو ‌و مەخمور‌و دەشتی نەینەواو شەنگال .ئەم سێ پرسە گرنگە ئەركێكی نوێ دەخاتە سەر شانی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان .

بۆیە داوادەكەین كە :- هەڤاڵانی سەركردایەتی بە گیانێكی هەڤاڵانە‌و بە ئیرادەیەكی هاوبەش هەموو هەوڵەكانی خۆیان بخەنە گەر بۆ ئەنجامدانی كۆنگرە لە كاتی دیاری كراوی خۆیدا‌و بۆ ئەو مەبەستە داوا لە لیژنەی باڵاو لیژنە فەرعیەكان دەكەین لە ماوەی دیاریكراوی خۆیدا ئەركەكانی خۆیان جێبەجێ …








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending