English | عربي

قوبروس؛ لە گەنجینەیەكی چەك و تەقەمەنی توركیادا تەقینەوە رویدا


قوبروس؛ لە گەنجینەیەكی چەك و تەقەمەنی توركیادا تەقینەوە رویدا

2019/09/12 | 18:55

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند، لە باكوری قوبروس و لە گەنجینەیەكی چەك و تەقەمەنی هێزە سەربازیەكانی توركیا تەقینەوەیەك رویدا، بەڵام زیانی زۆری گیانی بەدواوە نەبوە.

لە گەنجینەیەكی چەك و تەقەمەنی تایبەت بە بەرپرسانی باڵای سەربازی توركی تەقینەوەیەك رویداوە

لە رایگەیەندراوێكدا، ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی بەرگری توركیا بڵاویكردەوە، "شەوی رابردو كاتژمێر 1 و 30 خولەك لە گەنجینەیەكی چەك و تەقەمەنی تایبەت بە بەرپرسانی باڵای سەربازی توركی تەقینەوەیەك رویداوە، بەڕم زیانی گەورەی گیانی لێنەكەوتوەتەوە.

پێشتر لەو ناوچەیەدا ئاگر كەوتوەتەوە

بەگوێرەی زانیاریەكان، ئەو گەنجینەیەی تەقیوەتەوە نزیك ناوچەی كیرینیا بوە كە ناوچەیەكی كەناردەریای قوبروس-ە و دەكەوێتە ئەو بەشەوە كە توركیا كۆنترۆڵی كردوە، سەبارەت بە هۆكاری روداوەكەش ئاماژە بەوەكراوە "پێشتر لەو ناوچەیەدا ئاگر كەوتوەتەوە پێدەچێت ئەو ئاگرە بوبێتە هۆی رودانی تەقینەوەكە".كودرێت ئۆزسای، وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ئەو بەشەی قوبروس كە دەكەوێتە ژێر دەستی توركیاوە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاند "بەهۆی روداوەكە و لەئەنجامی هەرەسهێنانی  شوشەی پەنجەرەكانیان برینداربون و بە مەودای شەش كیلۆمەتر لە ناوچەی كیرینیا كارەبا بڕاوە".ناوەندە پەیوەندیدارەكانیش بڵاویانكردوەتەوە، لە ئەنجامی روداوەكە تەنها دو كەس برینداربون و چارەسەری پێویستیان وەرگرتوە، هاوكات دانیشتوانی هۆتێلی ئاكابولكو-ی نزیك لە ناوچەكەش برینداربون و چارەسەری پێویستیان وەرگرتوە. 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending