English | عربي

دیالە... داعش هێرشی كردە سەر سوپای عێراق


دیالە... داعش هێرشی كردە سەر سوپای عێراق

2019/09/13 | 19:25

(هەواڵ كوردستان)- كوژراو و بریندار هەن

ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ ده‌شتایی نێوان هەردوو پارێزگای دیاله‌ و سه‌لاحه‌دین له‌ سنووری رۆژئاوای خورماتوو و ده‌شتی عوزێم، چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی سوپای عێراق، سه‌ربازێك كوژراوه‌ و دووی تریش بریندارن.

 

عه‌لی حه‌یده‌ر ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگریی پۆلیسی دیاله‌ به‌ (باسنیوز)ی راگه‌یاند ده‌شتاییەكانی نێوان پارێزگاكانی دیاله‌ و سه‌لاحه‌دین به‌رفرەوانن و داعش به‌رده‌وام لەو سنوورانە كردەوه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌دەن.

راشیگه‌یاند ئه‌مڕۆش پێش رۆژ بوونه‌وه‌، داعش هێرشی كردووەته‌ سه‌ر هێزه‌كانی سوپای عێراق، سه‌ربازێك كوژراوه‌ و دوو سه‌ربازی تریش بریندارن.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو كە هێزه‌كانی سوپای عێراقیان ده‌ستیان به‌ كێوماڵكردنی ناوچه‌كه‌ كردووه‌ تا ئێستە به‌رده‌وامه‌.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending