English | عربي

هه‌ولێر... هاووڵاتیەك لەسەر دروستكردنی دیواری خانوێك كوژرا


هه‌ولێر... هاووڵاتیەك لەسەر دروستكردنی دیواری خانوێك كوژرا

2019/09/13 | 19:25

(هەواڵ كوردستان)-

ئەمڕۆ هەینی له‌ ناحیه‌ى داره‌شه‌كرانى سەر بە پارێزگاى هه‌ولێر، له‌سه‌ر دروستكردنى دیواری خانووێك، شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵێ له‌ نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا دروست بوو، كه‌ دراوسێ و خزمى یه‌كترن، به‌ هۆیه‌وه‌ كه‌سێك كوژرا و یه‌كێكی تریش بریندار بوو.

دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى له‌ گوندى قه‌ره‌قاجینى سه‌ر به‌ ناحیه‌ى داره‌شه‌كران له‌سه‌ر دروستكردنى خانوو شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵێ كەوتە نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ كه‌ هاوسێ و كه‌سى نزیكى یه‌كترین، سەرچاوەیەكی ناسیاوی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌كه‌، كە له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگادارى رووداوه‌كه‌ بووه‌، به‌ (باسنیوز)ى راگه‌یاند "شه‌ڕه‌كه‌ له‌سه‌ر دیوارى نێوان ئه‌و دوو دراوسێیە رووی داوه‌، له‌و كاته‌وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ خانووه‌كه‌ى دروست كردووه‌، به‌ ده‌مانچه‌ ته‌قه‌ له‌ دراوسێكەی ده‌كات و سێ فیشه‌ك به‌ سنگیه‌وه‌ ده‌نێت، هاووڵاتى حوسێن مه‌ولود حه‌سه‌نی ته‌مه‌ن 35 ساڵ گیان له‌ده‌ست دەدات، برایه‌كیشى به‌ ناوى مزه‌فه‌ر مەولود حه‌سه‌ن بریندار ده‌بێت، ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكەوتنی رۆژئاوى هه‌ولێر ده‌كرێت به‌ مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ری".

سەرچاوەكە راشیگه‌یاند "ئه‌و كه‌سه‌ى له‌ رووداوه‌كه‌دا گیانى له‌ده‌ست داوه‌، خێزانداره‌ و خاوه‌نى 4 منداڵه‌ و پۆلیسە له‌ بنكه‌ى ناحیه‌ى داره‌شه‌كران، بكوژه‌كه‌ش ته‌مه‌نی 27 ساڵه‌".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى قسه‌ى بۆ (باسنیوز) كردووه‌ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو به‌ هۆى نزیكیان له‌ یه‌كتره‌وه‌، بڕیاره‌ كه‌سى بكوژ خۆى راده‌ستى پۆلیس بكات، بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كه‌ گه‌وره‌تر نه‌بێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending