English | عربي

واشنتۆن: گەورەترین هێزی پەرلەمانی عێراقیش مامەڵە لەگەڵ پاسداران بكا سزای دەدەین


واشنتۆن: گەورەترین هێزی پەرلەمانی عێراقیش مامەڵە لەگەڵ پاسداران بكا سزای دەدەین

2019/09/13 | 19:25

(هەواڵ كوردستان)- "ئاراس حەبیبی وەكو نمونە هێناوەتەوە"

ئەمڕۆ هەینی واشنتۆن هەڕەشەی پێشووی لە هێزە عێراقیەكان دووبارە كردەوە بەوەی هەر لایەنێك مامەڵە لەگەڵ سوپای پاسدارانی ئێران بكات، لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكاوە سزا دەدرێ، تەنانەت ئەگەر گەورەترین هێزی پەرلەمانیش بێت، ئاراس حەبیب سەرۆكی حزبی (موئتەمەری وەتەنی) عێراقیشی بە نمونەی سزاكانی هێناوەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا دووپاتی كردەوە سزا دەخاتە سەر هەر لایەنێكی سیاسیی عێراق هەر مامەڵەیەك لەگەڵ پاسدارانی ئێراندا بكەن.

مارشاڵ بیڵینگڵسیا یاریدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریكا بۆ كاروباری نەهێشتنی تیرۆر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "عێراق قوربانیی جوگرافیا و دراوسێیەتیە لەگەڵ ئێراندا.

لەمبارەوە كۆبوونەوەیەكم لەگەڵ پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراقدا هەبوو، ئەو لە دۆخەكە تێدەگات".

یاریدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریكا ڕوونیشی كردەوە كاتێك ئەوان ڕێكخراوێكی تیرۆریستی دەخەنە لیستی سزاكانیانەوە، بۆ ئەوەیان نیە كە دانوستاندنیان لەگەڵدا بكەن، بەڵكو دەمودەست سزایان بەسەردا دەسەپێنن.

لەمبارەوە ئاراس حەبیبمان خستە ڕیزی ئەوانەوە كە یارمەتی بەڕێوەچوونی كارە تیرۆریستیەكان دەدەن.

هەروەها دووپاتی كردەوە كە ئەمریكا تەواوی سەروەت و سامانی ئاراس حەبیبی سەرۆكی حزبی موئتەمەری وەتەنی و بەڕێوەبەری بانكی جیهانی ئیسلامی سڕ كردووە، بۆ لەمەودواش دەست ناپارێزن لە كردنە ئامانجی هەر هێزێكی سیاسیی گەورەی نێو پەرلەمانی عێراقیش، ئەگەر بیسەلمێنن كە مامەڵەیان لەگەڵ پاسدارانی ئێراندا كردووە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending