English | عربي

پاش لەكارلابردنی بۆڵتن، تاڵیبان داوای دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانی ئاشتی دەكات


پاش لەكارلابردنی بۆڵتن، تاڵیبان داوای دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانی ئاشتی دەكات

2019/09/13 | 19:55

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-پاش ئەوەی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكان، راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەكەی لە كارەكەی دورخستەوە، بزوتنەوەی تاڵیبان بە مەبەستی تێهەڵچونەوەی دانوستانەكانی ئاشتی داوایەكی ئاراستەی ترەمپ كرد، كە لە چەند رۆژی رابردودا كۆتایی بەو دانوستانانە هێنا.

تالیبان داوای لە ترەمپ كردوە بگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستانەكان

رۆژنامەی واڵستریت جۆرناڵ-ی ئەمریكی رایگەیاند "وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان لە دەوحەی پایتەختی قەتەر داوایەكی اراستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كردوە، بگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستانەكانی ئاشتی و هەستكردن بەو بەرپرسیاریەتی ئەو رێككەوتننامەیەی پاش نۆ خولی كۆبونەوەكانیان لە قەتەر پێیگەیشتون.

باشترین چارەسەر بۆ دۆسیەی ئەفغانستان چارەسەری میانڕەوانە و ئاشتیانەیە

بە گوێرەی واڵستریت جۆرناڵ ئەو وتەبێژەی تاڵیبان  وتویەتی "تاڵیبان هەوڵنادات ململانێ و ئاڵنگاریەكان زیاتربكات، بەڵكو لە هەوڵی ئەوەدایە كارەكان باشتربكات"، راشیگەیاندوە باشترین چارەسەر بۆ دۆسیەی ئەفغانستان چارەسەری میانڕەوانە و ئاشتیانەیە.

ئەگەر ئەمریكا بڕیاریدا درێژە بە جەنگ بدات، تاڵیبان لە مەیدانەكانی جەنگ ئامادەدەبێت

ئاماژەی بەوەشكردوە، "تا ئێستاش بزوتنەوەكەیان ئامادەیە بۆ واژۆكردنی رێككەوتنی ئاشتی، هاوكات پەیمانی داوە بە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كە ئەگەر ئەو وڵاتە بڕیاریدا درێژە بە جەنگ بدات، ئەوكاتە تاڵیبان بە هێز و خۆڕاگری هاوشێوەی هەمیشە لە مەیدانەكانی جەنگ ئامادەدەبێت".رۆژنامەكە لە چەند سەرچاوەیەكەوە زانیاری بەدەستگەیشتوە كە، زاڵمای خەلیلزاد، نیردەی تایبەتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ كاروباری ئەفغانستان و گەورە راوێژكارانی ویلایەتە یەكگرتوەكان تایبەت بەو بابەتە لە پۆستەكانیان دەمێننەوە و لە ئەگەری دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان كارەكان بەڕێوەدەبەن.لە هەمانكاتدا مۆرگن ئۆرتاگس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رەتیكردەوە سەبارەت بە كۆبونەوەی نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ ئەفغانستان و راوێژكارانی وڵاتەكەی سەبارەت بەو بابەتە بدوێت، دوپاتیشیكردەوە كشاندنەوەی هێزە ئەمریكیەكان لە ئەفغانستان تا ئێستاش ئامانجی ترەمپ-ە.هەفتەی رابردو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند "دانوستانەكانی ئاشتی ئەفغانستان، كە لەگەڵ تاڵیبان ئەنجامیدەدات هەڵدەپەسێرێت"، ئەوەش لە وەڵامی كوشتنی سەربازێكی ئەمریكیدا بو لە ئەفغانستان، كە لە چوارچێوەی تەقینەوەیەكی خۆكوژیدا لە كابولی پایەتەختی ئەفغانستان گیانیلەدەستدا.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending