English | عربي

کۆیە... 24 فەرمانبەر بە هۆی دەوام نەكردن سزا دەدرێن


کۆیە... 24 فەرمانبەر بە هۆی دەوام نەكردن سزا دەدرێن

2019/09/13 | 20:25

(هەواڵ كوردستان)-

لە میانی سەردانێکی دوێنێ پێنجشەممەی قایمقامی کۆیەدا بۆ فەرمانگەیەکی شارەكە، دەركەوتووە 24 فەرمانبەر نەچوونەتە دەوام، بەم هۆیەوە بە بڕیارێک تەواوی ئەم فەرمانبەرانە سزا دران.

یوسف کەلکانی قایمقامی کۆیە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند دوێنی پێنجشەممە سەردانی فەرمانگەی ئاوی کۆیەم کرد، لە میانی لێکۆڵینەوە و سۆراخی فەرمانبەراندا، دەرکەوت 24 فەرمانبەر لەوێ نین و نەھاتوونەتە دەوام.

گوتیشی بڕیاریان دا سزای ئەو 24 فەرمانبەرە بدرێ، بەوەی مووچەی ئەو ڕۆژەیان لە مووچەی مانگی ئەیلوولدا پێنەدرێت و چاودێری دیکەی ئەو فەرمانبەرانە و فەرمانبەرانی دیکە دەکەن، لە حاڵەتی دەوام نەکردندا، ڕێوشوێنی دیکەش دەگرنەبەر.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending