English | عربي

یەكەم فەرهەنگی پۆڵەندی - كوردی لە وارشۆ چاپ كرا


یەكەم فەرهەنگی پۆڵەندی - كوردی لە وارشۆ چاپ كرا

2019/09/13 | 20:25

(هەواڵ كوردستان)-

ئەمڕۆ هەینی دانەری یەكەم فەرهەنگی زمانی پۆڵەندی-كوردی كە مامۆستای زانكۆیە لەم وڵاتە، چاپكردنی فەرهەنگەكەی لە شاری وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا راگەیاند.

ڕێباز جەلال نانەكەلی كە نووسەر و مامۆستای زانكۆیە، لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك، چاپكردنی یەکەم فەرهەنگی پۆڵەندی-کوردی لە وڵاتی پۆڵەندا راگەیاند، كە ٣٠ هەزار وشە لەخۆ دەگرێ و ٨٣٠ لاپەڕەیە.

ڕێباز نووسیویەتی دوای زیاتر لە ٨ ساڵ کارکردن لەسەری و دەوڵەمەندکردنی، ویستوویەتی لەم ڕێگەیەوە مۆرکێك بەجێ بهێڵێ لەسەر زانستی کوردی و خزمەتێك بە نەتەوەكەی بكات.

دانەری فەرهەنگەكە لە پۆستەكەیدا، سوپاسی ژمارەیەك هاووڵاتی كورد و پۆڵەندی كردووە، كە نیشتەجێی پۆڵەندان و یارمەتییان داوە لە بە چاپگەیاندنی فەرهەنگەكەی.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending