English | عربي

بەردەڕەش... پێشمەرگەیەک لە رووباری زێدا خنکا


بەردەڕەش... پێشمەرگەیەک لە رووباری زێدا خنکا

2019/09/13 | 20:25

(هەواڵ كوردستان)-

ئەمڕۆ هەینی لە رووباری زێدا لە نزیک گوندی جەمە لە سنووری پارێزگای دهۆک، پێشمەرگەیەكی تەمەن پەنجا ساڵ خنکا.

فیراس یاسین ئاکرەیی گوتەبێژی پۆلیسی بەرگریی شارستانیی ئاکرێ و بەردەڕەش بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند دوای نیوەڕۆی ئەمرۆ پیاوێكی تەمەن پەنجا ساڵ بە ناوی عەبدولقادر لە ڕووباری زێدا خنكا، کە پیشەی پێشمەرگە بوو و دانیشتووی پارێزگای هەولێر بوو.

ئاكرەیی گوتی قوربانیەكە بۆ خۆ فێنکكردنەوە چووەتە نێو ڕووباری زێ، كە لە نزیک گوندی چەمەی سەر بە شارۆچکەی بەردەڕەشە، بەڵام خنكاوە و تاکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

هەروەها ڕایگەیاند کە تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنەکە و گەڕان بەردەوامە بۆ ئەوەی تەرمەکەی بدۆزرێتەوە، بەڵام وا خەریکە دنیا تاریک دەبێ و دەبێتە شەو، ئەمەش کاریگەری دەکاتە سەر پرۆسەی گەڕانەكە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending