تەندروستی سلێمانی: 400 توشبوی كۆرۆنا دوای چاكبونەوەیان پلازمایان بەخشیوە
دیجیتاڵ میدیای سپێده
وته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، له شاری سلێمانی 400 توشبوی كۆرۆنا دوای چاكبونه‌وه‌یان تا ئێستا پلازمایان به‌خشیوه.
پێشتریش ته‌ندروستی سلێمانی داوای له‌و توشبوانه‌ی كۆرۆنا كردبو كه ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندوه، سه‌ردانی بنه‌كه ته‌ندروستیه‌كانی تایبه‌ت به‌كۆرۆنا بكه‌ن و پلازما ببه‌خشن تا ببنه هۆكار بۆ چاكبونه‌وی توشبوانی دیكه‌ی ڤایرۆسه‌كه.
یاد نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی دوای چاكبونه‌وه‌یان له ڤایرۆسی كۆرۆنا، پلازمایان به‌خشیوه له شاری سلێمانی گه‌یشته 400 كه‌س.
به‌گوێره‌ی دواین راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، شه‌ش هه‌زار و 230 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای سلێمانی تۆماركراوه، له‌نێویاندا 253 مردن هه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌زار و 416 كه‌سیش كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بون چاكبونه‌ته‌وه و ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندوه.