English | عربي

پێنج وڵاتی ئەوروپا وەڵامی راگەیەندراوەكەی نەتانیاهۆ دەدەنەوە


پێنج وڵاتی ئەوروپا وەڵامی راگەیەندراوەكەی نەتانیاهۆ دەدەنەوە

2019/09/13 | 21:05

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-پێنج وڵاتی یەكێتی ئەوروپا، لە راگەیەندراوێكدا وەڵامی لێدوانەكانی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەدەنەوە، كە لە ماوەی رابردودا رایگەیاندبو ئەگەری ئەوە هەیە جەنگ بكەن بۆ كۆنترۆلكردنی ناوچەكانی كەنداوی رۆژئاوا.

نیگەرانین لە ئەگەری كۆنترۆڵكردنی ناوچەكانی كەنداوی رۆژئاوا لەلایەن ئیسرائیلەوە

هەریەك لە وڵاتانی فرەنسا، ئەڵمانیا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا و بریتانیا، سەبارەت بە دوایین لێدوانی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژەیان بەوەكرد "نیگەرانین لە ئەگەری كۆنترۆڵكردنی ناوچەكانی كەنداوی رۆژئاوا لەلایەن ئیسرائیلەوە".

ئەو پێنج وڵاتە راشیانگەیاندوە "ئەو هەنگاوەی نەتانیاهۆ لە ئەگەری جێبەجێكردنیدا پێشێلكردنێكی مەترسیداری یاسای نێودەوڵەتیە". 

ئەو هێرشانەیان بە توندی ئیدانەكرد كە لە غەززەوە كرایە سەر ئیسرائیل

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە "بەردەوامدەبن لە بانگهیشتكردنی سەرجەم لایەنەكان بۆ دوركەوتنەوە لە كردارەكانی پێشێلكردنی یاسای نێودەوڵەتی دروستبونی ململانێ لەنێوان دو وڵاتدا"، دوپاتیشیانكردوەتەوە ئیسرائیل مافی خۆیەتی ئاشتی وڵاتەكەی بپارێزێت و ئەو هێرشانەیان بە توندی ئیدانەكرد كە لە غەززەوە كرایە سەر ئیسرائیل".لە ماوەی رابردودا، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە لێدوانێكدا رایگەیاند، لەگەل پێكهێنانی حكومەتی نوێدا، نیازی هەیە هەریەك لە ناوچەكانی كەنداوی ئوردن و باكوری دەریای مردو و فەلەستین بخاتە ژێر ركێفی سەروەری خاكی ئیسرائیلەوە.وڵاتانی عەرەبی لە چوارچێوەی ژمارەیەك راگەیەندراودا ئەو لێدوانەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلیان رەتكردەوە و مەحموج عەباس، سەرۆكی فەلەستینیش لەوبارەیەوە رایگەیاند، لە ئەگەری جێبەجێكردنی ئەو بڕیارەدا، سەرجەم رێككەونەكانی لەگەل ئیسرائیلدا ئەنجاممانداوە هەڵیاندەوەشێنینەوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending