English | عربي

ڤیدیۆ..فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا بۆردومانى دۆڵى باڵەیان دەکەن


ڤیدیۆ..فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا بۆردومانى دۆڵى باڵەیان دەکەن

2019/09/13 | 21:05

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-لە درێژەی ئۆپەراسیۆنەكانیان لە ناوچە سنوریەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا، فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا چەند گوندێكی دۆڵی باڵەیان بۆردومان دەكەن.کاتژمێر 7:00ی  ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا دەستیانكرد بە بۆردومانکردنی گوندەکانی دۆڵی باڵەیان، سەر بەناحیەی قەسرێ لەسنوری قەزای چۆمان .

بەهۆى بۆردومانەکانى تورکیاوە هاوڵاتیان ماڵەکانى خۆیان جێهێشتوە

بۆردومانى ئێوارەی ئەمڕۆی هەیمی فڕۆکە جەنگیەکانى تورکیا، گوندى رەزویلکە و قەڵاتى  دۆڵی باڵەیانی سەر بەناحیەی قەسرێ لەسنوری قەزای چۆمان بەئامانجگرتوە و بەهۆى بۆردومانەکانى تورکیاوە هاوڵاتیان ماڵەکانى خۆیان جێهێشتوە، كە لە ئێستادا ئەو هاوڵاتیانە رویان لە ناحیەى قەسرێ کردوە.

ئاگر لە پوشوپاوانى ناوچەکە کەوتوەتەوە و کارەباى گوندەکانى دۆڵى باڵەیان پچڕاوە

بەپێى ئەو زانیاریانەى دەست خەندان کەوتوە، بەهۆى بۆردومانەکەوە ئاگر لە پوشوپاوانى ناوچەکە کەوتوەتەوە و کارەباى گوندەکانى دۆڵى باڵەیان پچڕاوە، بەڵام تا ئێستا زیانى گیانى بۆردومانەکە دیارنییە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending