English | عربي

گەرمیان... ڕووداوێکی هاتوچۆ شەش قوربانی لێ کەوتەوە


گەرمیان... ڕووداوێکی هاتوچۆ شەش قوربانی لێ کەوتەوە

2019/09/13 | 21:35

(هەواڵ كوردستان)-

ئەمڕۆ هەینی بە هۆی ڕووداێکی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگای کەلار - دەربەندیخان، شەش هاووڵاتی بریندار بوون.

کارزان مەجید بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای کەلار - دەربەندیخان، ڕووداوێکی هاتوچۆ تۆمار كراوە، بەم هۆیەوە شەش هاووڵاتی بریندار بوون.

گوتیشی بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون بۆ چارەسەرکردن و تیمەکانی هاتوچۆش لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە.

ئاماژەی بەوەش دا كە زیان بەر ئۆتۆمبێلەکانیش کەوتووە.

 

 

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending