English | عربي

كۆمسیۆنی ئەوروپا: لەنزیكەوە چاودێری كارەكانی ئەمریكا-توركیا دەكەین


كۆمسیۆنی ئەوروپا: لەنزیكەوە چاودێری كارەكانی ئەمریكا-توركیا دەكەین

2019/09/13 | 22:10

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-كۆمسیۆنی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند، لە نزیكەوە چاودێری ئەو كارانە دەكەین كە هەریەك لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و توركیا بە مەبەستی بنیادنانی ناوچەی ئارام لە باكروی فورات ئەنجامیدەدەن.

پێویستە ئامانج لەوكارە رێگریكردن بێت لە دوبارەبونەوەی ململانێی چەكداری لەو ناوچەیەدا

مایا كۆسیانیچ، وتەبێژی كۆمسیۆنی یەكیتی ئەوروپا لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ هەینی لە شاری برۆكسل رایگەیاند "چاودێری كاروبارەكانی تایبەت بە ناوچەی ئارام دەكەین لە باكور و رۆژهەلاتی فورات، بە شێوەیەكی گشتیش پێویستە ئامانج لەوكارە رێگریكردن بێت لە دوبارەبونەوەی ململانێی چەكداری لەو ناوچەیەدا".ئاماژەی بەوەشكرد " تەنها لەرێگەی قۆناغێكی راگوزەری سیاسیەوە كە لەگەڵ بڕیارەكانی نەتەوە یەكگرتوەكان بگونجێت ئاشتی بەردەوام لە خاكی سوریا بەرقەراردەبێت".لە رێكەوتی 7ی ئابی ئەمساڵدا، هەریەك لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و توركیا، سەبارەت بە بنیادنانی ناوچەیەكی ئارام لە باكور و رۆژهەڵاتی فورات رێككەوتن و دواتریش لە هەفتەی رابردودا پێكەوە لەچوارچێوەی پلانەكانیاندا چەند مانۆڕێكی سەربازیان ئەنجامدا.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending