English | عربي

ئۆشاكۆڤ: رادەستكردنی ئێس-400 بە توركیا لە قۆناغی كۆتاییدایە


ئۆشاكۆڤ: رادەستكردنی ئێس-400 بە توركیا لە قۆناغی كۆتاییدایە

2019/09/13 | 22:10

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-یاریدەدەری سەرۆكی روسیا رایگەیاند، پرۆسەی رادەستكردنی سیستەمی موشەكی بەرگری ئێس-400 بە وڵاتی توركیا، لە قۆناغی كۆتاییدایە.

نزیكدەبینەوە لە كۆتاییهێنان بە رادەستكردنی ئێس-400 بە توركیا

یوری ئۆشاكۆف، یاریدەدەری سەرۆكی روسیا لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند "لە ماوەی دواییدا خەریكە نزیكدەبینەوە لە كۆتاییهینان بە رادەستكردنی پارچەكانی تایبەت بە سیستەمی بەرگری ئێس-400 بە وڵاتی توركیا".لە وەڵامی پرسیارێكیشدا سەبارەت بە وادەی رادەستكردنی دوەم سیستەمی ئێس-400 و كاتی بەكارهێنانی سیستەمەكە ئۆشاكۆڤ وتی "پێم خۆشنیە رێكەوتی دیاریكراو دابنێم، ئەوە پرسیارێكی ئاڵۆزە و پێویستی بە مەشقپێكردن و راهێنانی بەكارهێنەرانیەتی، بۆیە ناتوانم لەوبارەیەوە هیچ بڵێم".رادەستكردنی موشەكی بەرگری ئێس-400 لەلایەن مۆسكۆوە بۆ ئەنقەرە، بوەتە هۆی دروستكردنی ناكۆكی لەنێوان توركیا و هەریەك لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانیەتی باكوری ئەتڵەسی (ناتۆ).هاوكات وەزارەتی گەنجینەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەوباریەوە رایگەیاندوە "ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەئێستادا بڕیاری سەپاندنی سزا بەسەر توركیادا تاوتوێدەكات".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending