English | عربي

كارگه‌كانى چه‌و و لم له‌سه‌ر ڕووبارى سیروان لاده‌برێن


كارگه‌كانى چه‌و و لم له‌سه‌ر ڕووبارى سیروان لاده‌برێن

2019/09/13 | 22:40

(هەواڵ كوردستان)-

به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان ڕایده‌گه‌یه‌نێ كە به‌ پێی پلانێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیەكەیان، سه‌رجه‌م كارگه‌كانى چه‌و و لم له‌سه‌ر ڕووبارى سیروان لاده‌برێن و ده‌گوێزرێنه‌وه‌ بۆ شوێنی دیكه‌.

یادگار فه‌تاح به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان، پلانێكى پێشكه‌شی وه‌زاره‌ت كردووه‌ بۆ لابردنى سه‌رجه‌م كارگه‌كانى چه‌و و لم له‌سه‌ر ڕووبارى سیروان و له‌ ئێستەشدا چاوه‌ڕێی وه‌ڵامى وه‌زاره‌تن بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست بكه‌ن به‌ لابردنیان و بیانگوێزنه‌وه‌ بۆ هه‌ندێك شوێنی دیكه‌ كه‌ له‌ ڕووى جیۆلۆجیه‌وه‌ بۆ كاركردنى كانى چه‌و و لم گونجاون".

گوتیشی "لێكۆڵینه‌وه‌ى سه‌ره‌تاییمان بۆ پلانه‌كه‌ كردووه‌ و دواى ئه‌وه‌ى ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر نیشان دراوە، لێكۆڵینەوەی ته‌واوى بۆ ده‌كه‌ین و ڕووپێوى بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ین و به‌ چه‌ند قۆناخێك ده‌ست ده‌كه‌ین به‌ جێبه‌جێكردنى پلانه‌كه‌".

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا "له‌ ئێستەدا 25 كارگه‌ى چه‌و و لم له‌سه‌ر ڕووبارى سیروان له‌كاردان، ئێمه‌ له‌ قۆناخى یه‌كه‌مدا كارگه‌كانى سنوورى شارى كه‌لار لاده‌به‌ین، دواتریش كارگه‌كانى سنوورى قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان و خانه‌قین لاده‌به‌ین".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending