English | عربي

(باسنیوز) زانیاریی نوێ لەبارەی سزای نەبەستنی پێوەری ئاو بڵاودەکاتەوە


(باسنیوز) زانیاریی نوێ لەبارەی سزای نەبەستنی پێوەری ئاو بڵاودەکاتەوە

2019/09/13 | 22:40

(هەواڵ كوردستان)-

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند بەشێکی زۆری ھاووڵاتیان پێوەری ئاویان نەبەستووە و داواکارییش دراوەتە وەزارەتی شارەوانی کە لێکۆڵینەوە لە کوالێتی نزمی پێوەرەکانی ئاو بکات.

کاسترۆ مەعروف ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند وادەی درێژکردنەوەی بەستنی پێوەری ئاو و کاتی سزادانی ئەوانەی پێوەری ئاویان نەبەستووە لە ١/٩/٢٠١٩وە تەواو بووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ٥٠%ی ھاووڵاتیانی سنووری سلێمانی پێوەری ئاویان نەبەستووە، بۆیە کارێکی قورسە حکوومەت ئەو ڕێژە زۆرەی ھاووڵاتییان سزا بدات.

گوتیشی ھۆکاری نەبەستنی پێوەری ئاو دەگەڕێتەوە بۆ خراپی کوالێتی پێوەری ئاوەکە، بۆیە پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانییش داوایان داوەتە وەزارەتی شارەوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کە لێکۆڵینەوە لە خراپی کوالێتی پێوەرەکانی ئاو بکات و کێشەکە چارەسەر بکرێ، ئینجا ئەو ڕێوشوێنانە بگیرێنەبەر لەبارەی سزای نەبەستنی پێوەری ئاوەوە.

ھەرچەندە ئەم ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیە، نەخوێندنەوەی پێوەرەکانی ئاوی بۆ ھۆکارێکی تەکنیکی گەڕاندەوە، بەڵام بە گوێرەی زانیارییەکانی (باسنیوز)، کە لە بەرپرسێکی ئاو و ئاوەڕۆی وەزارەتی شارەوانی دەستی کەوتووە، تا ئێستە نووسراوی سزادانی ئەوانەی پێوەری ئاویان نەبەستووە، نەگەیشتووەتە بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی ئاو.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending