English | عربي

ئەنقەرە؛ كۆبونەوەی لوتكە لەنێوان هەرسێ سەرۆكی روسیا و توركیا و ئیران ئەنجامدەدرێت


ئەنقەرە؛ كۆبونەوەی لوتكە لەنێوان هەرسێ سەرۆكی روسیا و توركیا و ئیران ئەنجامدەدرێت

2019/09/13 | 22:45

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-ئەم هەفتەیە، سەرۆكی هەرسێ وڵاتی روسیا و توركیا و ئێران سەبارەت بە ژمارەیەك بابەت و دۆخی سوریا بە تایبەتی كۆدەبنەوە.یوری ئۆشاكۆڤ، یاریدەدەری سەرۆكی روسیا ئەمڕۆ هەینی لەمیانی لیدوانێكیدا رایگەیاند "رۆژی دوشەممە رێكەوتی 16ی ئەیلول هەریەك لە ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی روسیا و رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا و حەسەن رۆحانی، سەرۆكی ئێران، لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا كۆدەبنەوە".

دۆخی سوریا و تەنگژەكانی ئەمدواییانەی ئیدلیب تاوتوێدەكەن

ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆبوەنەوەكەدا سەرۆكی هەرسێ وڵاتەكە دۆخی سوریا و تەنگژەكانی ئەمدواییانەی پارێزگای ئیدلیب لە باكوری فورات تاوتوێدەكەن.

داوای لە ئێران كردوە رێككەوتننامە ئەتۆمیەكە بپارێزێت

هەر لەوبارەیەوە ئۆشاكۆڤ وتی، پێشوەخت روسیا داوای لە ئێران كردوە دوربكەوێتەوە لە هەر هەڵوێستێك كە هەڕەشەبێت بۆسەر پارێزگاریكردن لە رێككەوتننامە ئەتۆمیەكە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending