English | عربي

سبەى بزوتنەوەى گۆران رێکخەرى گشتى هەڵدەبژێرت


سبەى بزوتنەوەى گۆران رێکخەرى گشتى هەڵدەبژێرت

2019/09/13 | 23:15

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-وا بریارە سبەى شەممە جڤاتى نیشتیمانى گۆڕان هەڵبژاردن بۆ رێکخەرى گشتى و ئەندامانى خانەى راپەڕاندن ئەنجام بدات.سبەینێ شەممە، بزوتنەوەى گۆڕان رێکخەرى گشتى و خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەکە هەڵدەبژێرێت و ژمارەیەک بەربژێریش کێبڕکێى بەدستهێنانى ئەو پۆستانە دەکەن.

 بۆ پۆستى رێکخەرى گشتى بزوتنەوەکە دوکەس خۆیان بەربژیرکردوە

بەپێى ئەو زانیاریانەى کە دەست خەندان کەوتوە، بۆ پۆستى رێکخەرى گشتى بزوتنەوەکە دوکەس خۆیان بەربژیرکردوە، کە ئەوانیش هەریەک لە عومەر سەیدعەلى و شۆرش حاجی-ن، بۆ بون بە ئەندامى خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەکەش 14 کەس خۆیان کاندید کردوە.ئەوە لەکاتێکدایە، کە رۆژى پێنج شەممە  هەڵبژاردن بۆ دەستەى سەرۆکایەتى جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان  ئەنجامدرا و جەمال محەمەد بە سکرتێرى جڤاتى گشتى هەلبژێردرا، بەو پێیەش ناوبراو راستەوخۆ دەبێت بە ئەندامى خانەى راپەراندنى بزوتنەوەکە.جگە لە جەمال محمد، لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکەى ڕۆژى پێنج شەممەی رابردودا، هەریەک لە عەلى باڵا بەرز بۆ جێگرى سەرۆکى جڤات و پێشڕەو محەمەد بۆ سکرتێرى سەرۆکى جڤات هەڵبژێدران.خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان پێكدێت لە حەوت كەس كە بریتیین لە رێكخەری گشتیی و سكرتێری جڤاتی نیشتمانی و سكرتێری جڤاتی گشتیی و سكرتێری فراكسیۆنەكان و سكرتێری باژێڕوانەكان و سكرتێری ژورەكان و سكرتێری خەڵك.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending