English | عربي

پەرلەمانی عێراق هەوڵی كەمكردنەوەی نرخی پەیوەندیكردنی مۆبایل دەدات


پەرلەمانی عێراق هەوڵی كەمكردنەوەی نرخی پەیوەندیكردنی مۆبایل دەدات

2019/09/13 | 23:40

(هەواڵ كوردستان)- بە نیازن بۆ بودجەی 2020 باجی سەر كۆمپانیاكانی مۆبایل كەم بكەنەوە

چەند ساڵێکە حکوومەتی عێراق لە بودجەی ساڵانەیدا باجی سەر کۆمپانیاکانی مۆبایلی زیاد کردووە، بەم هۆیەوە كۆمپانیاكانی مۆبایلیش نرخی پەیوەندیكردنیان زیاد كردووە، ئێستەش پەرلەمانی عێراق لە هەوڵدایە بۆ لادانی ئەو باجە لە بودجەی 2020دا.

شێروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند چەند ساڵێک پێش ئێستە حکوومەتی عێراق باجی سەر کۆمپانیاکانی مۆبایلی زیاد کرد، ئەو کۆمپانیانەش بۆ ئەوەی زەرەرمەند نەبن، نرخی کارتی قسەکردنیان زیاد کرد، بە جۆرێک کارتێکی پێنج ھەزاریان کردە شەش ھەزار و کارتی 10 ھەزاری کرایە ١٢ ھەزار دینار.

گوتیشی وەک چەند ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەیانەوێت ئەو باجەی سەر کۆمپانیاکانی مۆبایل کەم بکەنەوە بەو مەرجەی کارتی قسەکردن بە نرخی خۆیان و وەک پێشوو بفرۆشنەوە، بۆ ئەو مەبەستە ھەوڵی پێویستیان خستووەتەگەڕ.

شێروان میرزا باسی لەوەش کرد کە ھەوڵی دووەمیان بۆ ھەرزانکردنی کارتی قسەکردنی مۆبایل ئەوەیە کە ئەگەر ئەو باجەی سەر نرخی کارتی مۆبایل لە بودجەی ساڵی 2020 ھەڵنەگیرا ئەوا پارەکە لەسەر بەشداربووان لاببەن و بیخەنەوە سەر کۆمپانیاکانی مۆبایل.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending