وێنە.. لە دیوانیە ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی هێزەكانی ئەمریكا سوتێنرا
2020-07-11 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک
خەڵك – بەشی هەوا ژمارەیەك چەكداری نەناسراو لە شارى دیوانیە هێرشیانكردە سەر چەند بارهەڵگرێك كە ئۆتۆمبێلی سەربازیی هێزەكانی ئەمریكایان دەگواستەوە و سوتاندیان. میدیا عیراقییەكان بڵاویان كردەوە: ژمارەیەك چەكداری نەناسراو كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكابیان پێبووە، سێ بارهەڵگریان ناچاركردووە لەسەر ڕێگەی خێرای دیوانیە بووەستن، دوای داگرتنی شۆفێرەكانیان، ئاگریان لە بارهەڵگرەكان بەرداوە كە ئۆتۆمبێلی سەربازیی ئەمریكییەكانیان لەسەر بووە. […]