عێراق. سێ بارهه‌ڵگری سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌مریكا سوتێندران
دیجیتاڵ میدیای سپێده
له پارێزگای دیوانیه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه، هێرشكراوه‌ته سه‌ر سێ بارهه‌ڵگری سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و سوتێندراو‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای دیوانیه رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی دیوانیه هێرشیانكردوه‌ته سه‌ر سێ ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری سه‌ربازی ئه‌مریكا كه كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیان هه‌ڵگرتبو، له‌ئه‌نجامدا هه‌رسێكیان سوتێندراو‌ن.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی گه‌یشتونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و ئاگره‌كه‌یان كوژاندوه‌ته‌وه، شۆفێری هه‌رسێ بارهه‌ڵگره‌كه‌ش ره‌وانه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی دیوانیه كراون بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی تر رایگه‌یاند: ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان له به‌سره‌وه به‌ره‌و دیوانیه‌و به‌ئاراسته‌ی یه‌كێك له‌بنكه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا رۆیشتون، ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی جۆری هه‌مه‌ر و ئۆتۆمبێلی بچوك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیان هه‌ڵگرتبو.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، تا ئێستا چه‌كداره‌كان نه‌ناسراون و لێكۆڵینه‌وه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستیپێكردوه، به‌پێی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كانیش چه‌كداره‌كان له‌رێگه‌ی چه‌ند ئۆتۆمبێلێكه‌وه چونه‌ته به‌رده‌م ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره سه‌ربازیه‌كان و ناچاری راوه‌ستانیان كردون.