English | عربي

لەسەر قەرزە كەڵەكەبوەكان، عێراق وەڵامی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەداتەوە


لەسەر قەرزە كەڵەكەبوەكان، عێراق وەڵامی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەداتەوە

2019/09/14 | 21:35

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-یوسف كەلابی، ئەندامی لیژنەی نەزاهە لە پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانتاری هاوپەیمانی نەسر رایگەیاند،"عێراق لە ساڵی 2005 ەوە تا ساڵی 2016 بڕی 89 ترلیۆن دیناری رادەستی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردوە"، ئەوەش وەك وەڵامێك بۆ كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەی جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

بەیاننامەیەكی لەسەر لێدوانەكەی رۆژی 11ی ئەیلولی 2019ی جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان خوێندەوە كە تیایدا رایگەیاندبو، حكومەتی عێراق بڕی 80 ملیار دۆلار قەرزداری هەرێمی كوردستانە

ئەمرۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، یوسف كەلابی، ئەندامی لیژنەی نەزاهە لە پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانتاری هاوپەیمانی نەسر كە حەیدەر عەبادی سەرۆكایەتی دەكات، بەیاننامەیەكی لەسەر لێدوانەكەی رۆژی 11ی ئەیلولی 2019ی جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان خوێندەوە كە تیایدا رایگەیاندبو، حكومەتی عێراق بڕی 80 ملیار دۆلار قەرزداری هەرێمی كوردستانە.لەو بەیاننامەیەدا كەلابی عێراقییەكان و گەلی كوردی ئاگاداركردەوە لەو داهاتانەی بۆ هەرێمی كوردستان نێردراوە كە وەك خۆی دەڵێت كەس نازانێت چی لێ دێت.

بەپێی داتا رەسمییەكانی وەزارەتی پلاندانان و وەزارەتی دارایی عێراق، لە ساڵی 2005 ەوە تا ساڵی 2016، حكومەتی عێراق بڕی 89 ترلیۆن دیناری رادەستی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردوە

كەلابی وتی،"بەپێی داتا رەسمییەكانی وەزارەتی پلاندانان و وەزارەتی دارایی عێراق، لە ساڵی 2005 ەوە تا ساڵی 2016، حكومەتی عێراق بڕی 89 ترلیۆن دیناری رادەستی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردوە".

دەستی بەسەر نەوتی كەركوكدا گرتوە و كە بەپێی راپۆرتەكان مەزەندە دەكرێت بە 20 ترلیۆن دیناری عێراقی، ئەمە جگە لەوەی (8 بۆ 10) ترلیۆن دیناری لە باجی گومرگی داهاتە سنورییەكان وەرگرتوە

راشیگەیاندوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە (11/6/2006)، هەتا (18/11/2017) دەستی بەسەر نەوتی كەركوكدا گرتوە و كە بەپێی راپۆرتەكان مەزەندە دەكرێت بە 20 ترلیۆن دیناری عێراقی، ئەمە جگە لەوەی (8 بۆ 10) ترلیۆن دیناری لە باجی گومرگی داهاتە سنورییەكان وەرگرتوە.ئاماژەی بەوەشكردوە كە هەرێمی كوردستان رێگەی نەداوە دیوانی چاودێری دارایی عێراق لێكۆڵینەوە لە حساباتی كۆتایی بكات و داواشی لە دیوانی چاودێری دارایی عێراق كرد سكاڵا دژی هەرێمی كوردستان لە دادگای ئیتیحادی تۆمار بكات.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending