هەواڵی کوردستان ئێستا

عێراق.. سێ هەزار و 150 كەس به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

عێراق.. سێ هەزار و 150 كەس به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌
عێراق.. سێ هەزار و 150 كەس به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

2020-07-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، لە میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و 312 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون و 95 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی راگەیەنراوەكە لە میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، 95 كەسی دیكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌، گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و 312 كەسی دیكەیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

ئاماژە بەوەشدراوە كە هەزار و 645 تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چاكبوونەتەوە.

لە راگەیەنراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، كە كۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق، گەیشتووەتە ٧٧ هەزار و ٥٠٦ كەس و لەو ژمارەیەش سێ هەزار و ١٥٠ كەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٤ هەزار و ٧٢٤ی دیكەش چاكبوونەتەوە.